Accessibility links

ئەردۆغان ڕەتیدەکاتەوە لە بەرنامەی تەلەفیزیۆنی ڕووبەڕووی ڕکابەرەکانی ببێتەوە


ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا داواکەی موحەڕەم ئینجە کاندیدی جەهەپە بۆ سەرۆکایەتی ڕەتکردەوە کە پـێشنیاری کردبوو لە بەرنامەیەک ڕووبەڕووی یەکتر ببنەوە و ڕاستەوخۆ لەسەر تەلەفیزیۆن پەخشبکرێت.

پـێشتر ئەمڕۆ دووشەممە موحەڕەم ئینجە کە ناسراوە بەوەی کەسێکی زۆر بە توانایە لە مشتومڕ وتارداندا ئەم داوایەی لە ئەردۆغان کرد.

ئەردۆغانیش لە میانەی کۆنگرە ڕۆژنامەوانیـیەکەی لەگەڵ هاوتا سڕبیەکەی لە ئەنکەرە وەڵامی دایەوە و گوتی " نامەوێت بەشداری لە دیبەیت بکەم، بە تایبەتی تەلەفیزیۆنی. نامەوێت کەسێک لەسەر حسابی من خاڵ بۆخۆی تۆماربکات."

بەڵام گوتیشی ئامادەیە لە بارەگایەکی حزبی چاوی پـێیبکەوێت.

ڕۆژی یەکشەممەش موحەڕەم ئینجە لەسەر تویتەرەکەی نووسی" ئەگەربێت ئەو کۆت‌وبەندەی لەسەر ڕاگەیاندنی ئۆپـۆزسیۆن هەیە لە لایەن کۆشکەوە(سەرۆکایەتی)، ئەوا لە بەردەم بارەگای کەناڵە تەلەفیزیۆنیـیەکان گرددەبینەوە."

XS
SM
MD
LG