Accessibility links

گومانبارێک بە تێرۆریزم لە تورکیا داوای ئازادکردنی دەکات

  • VOA News

میدیای تورکیا دەڵێت گومانبارێک کە بە ڕێکخستن و ئامادەکاری بۆ هێرشێکی خۆکوژی گوناهبارکراوە داوا دەکات لە زیندان ئازادبکرێت.

لەو هێرشە خۆکوژیەدا 12 کەسی ئەڵمانیایی کوژراون و ئێستا گومانبارەکەی هێرشەکەی ڕێکخستبوو دەڵێت پێویستە بچێت ئاگاداری منداڵەکانی بێت وەک ئاماژەی پێکردووە منداڵەکانی لەبەردەم مەترسی ئەوەدان بچنە ناو ڕێکخراوی تێرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامییەوە.

دادگا، پرۆسەی دادگایی کردنی 26 کەسی دواخستووە بۆ ڕۆژی 24ی ئەم مانگی یەکە، کە بە دەست هەبوون گوناهبارکراون لەو هێرشەی ساڵی 2016 دا لە ناوچەی سوڵتان ئەحمەد لە شاری ئەستانبوڵ کرا، ئەو ناوچەیە شوێنێکە گەشتیارێکی زۆر ڕووی تێدەکەن.

ئاژانسی دەنگ و باسی دۆغان لە زاری (عەتا اللە ئەلحەسەن) ەوە دەڵێت "هەر ئەمڕۆ دووشەممە داوای کردووە ئازاد بکرێت" لە کاتێکدا شییانی هەیە سزای زیندانیکردنی هەتا هەتایی بەسەردا بسەپێندرێت.

لەو هێرشەدا کە یەکێکە لەوانەی لە ساڵی 2015 ەوە تورکیا هەژاندووە، 15 کەسیش تیایدا بریندار بوون.

XS
SM
MD
LG