Accessibility links

دەسەڵاتدارانی تورکیا فەرمانی دەسـتگیرکردنی 66 کەسی دیکە دەدەن بە تۆمەتی هەوڵی کودەتاکە


دەسەڵاتدارانی تورکیا فەرمانی دەسـتگیرکردنی 66 کەسی دیکەیان داوە، ئەوانیش بە تۆمەتی پەیوەست بە هەوڵی کودەتاکەی ساڵی ڕابردوو، ئەوەی ئەنکەرە گروپی فەتحوڵڵا گولەن پیاوی ئاینی تورکی پـێ تاوانباردەکات.

ئاژانسی دەنگ‌وباسی ئانادۆڵو ئەمڕۆ پـێنجشەممە ڕایگەیاند داواکاری گشتی لە شاری ئیسکیشەهیر لە باکوری ڕۆژئاوای وڵاتەکە فەرمانی دەسـتگیرکردنی بۆ 66 کەس دەرکرد، لەوانە 50 کەسیان لە هێزی ئاسمانین و ژمارەیەکیان فڕۆکەوانن، 16 کەسەکەی دیکەیان کەسی سیڤیلن. دەشڵێن ئەم کەسانە لە 11 شاری وڵاتەکەدان.

جێی ئاماژەیە دوێنێ چوارشەممە دادگای ئستەنبوڵیش لەسەر هەمان تۆمەت فەرمانی دەسـتگیرکردنی 350 کەسی دەرکرد، لەوانە 333 کەسیان لەشکرین و 27 کەسیان سیڤیلن.

لە پاش هەوڵی کودەتاکەی 15 ی مانگی حەوتی ساڵی ڕابردوو، دەسەڵاتدارانی تورکیا نزیکەی 50 هەزار کەسیان دەسـتگیرکردووە، نزیکەی 7500 کەسیان لەشکرین.

XS
SM
MD
LG