Accessibility links

تورکیا بڕیاری دەسـتگیرکردنی 121 فەرمانبەری پـێشووی وەزارەتی دەرەوەی خۆی دەدات

  • VOA News

میدیاکانی تورکیا دەڵێن پـۆلیسی وڵاتەکەیان دەسـتیکردووە بە دەسـتگیرکردنی 121 فەرمانبەری پـێشووی وەزارەتی دەرەوە بە تۆمەتی پەیوەست بە فەتحوڵڵا گولەن، ئەوەی ئەنکەرە بە هەوڵی کودەتاکەی ساڵی ڕابردوو تۆمەتباری دەکات.

ئاژانسی دەنگ‌وباسی ئانادۆڵو ئەمڕۆ پـێنجشەممە ڕایگەیاند هێزەکانی پـۆلیسی دژە تێرۆر لە 30 پارێزگای وڵاتەکە دەسـتیانکردووە بە دەسـتگیرکردنی ئەم فەرمانبەرانە کە پـێشتر لە کارەکانیان لابراون.

دەڵێن هەندێکیان ئاپی ByLock ی مۆبایلیان بەکارهێناوە، ئەوەی حکومەتی تورکیا دەڵێت لایەنگرانی فەتحوڵڵا گولەن بەکاریان دەهێنا. ئەم ئاپە بۆ پەیوەندی بەکاردەهێنرێت و پەیامەکان شفرە دەکات و سەختە هاکبکرێت.

لەوەتای هەوڵی کودەتاکەی مانگی حەوتی ساڵی 2016 ، دەسەڵاتدارانی تورکیا زیاتر لە 50 هەزار کەسیان دەستگیرکردووە و نزیکەی 150 هەزار کەسی دیکەیان لە کارکانیان دەرکردوون یان ڕاگرتوون.

فەتحوڵڵا گولەن، پیاوی ئاینی تورکی کە لە ویلایەتی پەنسلڤانیای ئەمەریکا دەژی، چەندان جار تورکیا بە فەرمی داوای لە کاربەدەستانی ئەمەریکا کردووە ڕادەستی بکەن، بەڵام دیپـلۆماتانی ئەمەریکا دەڵێن لە دەسەڵاتی ئەواندا نیـیە و ئەمە کاری دەزگای دادوەری ئەمەریکایـیە بڕیار بدات ڕادەستبکرێت یان نان. گولەن لای خۆیەوە بە توندی ڕەتیدەکاتەوە دەستی لە کودەتاکەدا هەبووبێت و دەڵێت دەسەڵاتدارانی ئەنکەرە تۆمەتی بۆ هەڵدەبەستن.

XS
SM
MD
LG