سێشه‌ممه 5/16/2017 به ده‌ستپێشخه‌ری لایه‌نگیرانی یه‌په‌گه YPG بۆ پشتێوانکردن له خه‌باتی بێوچانی شه‌رڤانان و بریاری سه‌رۆک ترامپ له ناردنی چه‌ک بۆ رۆژئاوا و هه‌ر وه‌ها دژ به سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌ردوگان سه‌رۆک کۆماری تورکیا له به‌رامبه‌ر کۆشکی سپی خۆپێشاندانێک به‌رێوه چوو که له ده‌رئه‌نجامیدا گارد و پاسه‌وانه‌کانی باڵێۆزخانه‌ی تورکیا و گوایه به فه‌رمانی کاربه‌ده‌سته باڵاکانی تورک هێرشیان کرده سه‌ر خۆپێشانده‌ره کورده‌کان.
بەپـێی ڤیدیۆکانی دەنگی ئەمەریکا نیشان دەدرێت سەرەتا پاسەوانەکانی سەرۆکی تورکیا کە بە جلی قاتەوە بوون لەگەڵ هێزی تایبەتی تورکی کە جلی ڕەنگ خاکیان لە بەردابوو، پەلاماری خۆپیشاندەران دەدەن و هێزەکانی پـۆلیس هەوڵ دەدەن ڕێگریان لێبکەن.
لە ئاکامی پـێکدادانەکە 9 کەس برینداربوون، لەوانە سیانیان برینەکانیان قورس بوو. ئه‌م هێرشه نیگه‌رانی زۆری لێکه‌وتۆته‌وه. پرسیاره سه‌ره‌کییه‌که ئه‌وه‌یه که چۆن هێزی ئاسایشی وڵاتێکی تر ده‌توانێت هێرش بکاته سه‌ر هاووڵاتیانی ئه‌مه‌ریکایی له نێوخۆی ئه‌مه‌ریکادا و مافی ئازادی ڕاده‌ربڕینیان پێشێل بکات.
جۆن مەککەین لە لێدوانێـکدا بۆ کەناڵی MSNBC گوتی "ئێرە ئەمەریکایە نەک تورکیا یان وڵاتێـکی جیهانی سێـیەم، بۆیە ئەم جۆرە ڕەفتارانە نابێت بەبێ وەڵامدانەوە تێپەڕببن، ئیدی ئایا بە ڕێگەی دیپلۆماتی بێت یان دەشێت سکاڵایان لەسەر تۆمار بکەین بەو پـێـیەی دەکرێت ئەو کەسانە بناسرێنەوە ... دەبێت باڵیۆزی تورکیا دەربکرێت، چونکە ئەوانە کەسانی ئاسایی نین و پاسەوانانی ئەردۆغانن و پـێدەچێت کەسێـک فەرمانی پـێکردبن بڕۆن و لەو خۆپـیشاندەرە ئاشتیخوازانە بدەن."
چوار سیناتۆری دیکەی کۆماریش بە توندی هێرشی پاسەوانانی تورکیایان شەرمەزارکرد و داوایان لە تورکیا کرد دەسـتبەجێ داوای لێبوردن بکات. تۆم کۆتن سیناتۆری ئەرکەنساس، تێد کروز سیناتۆر تەکساس، میک لێ سیناتۆر یوتا، مارکۆ ڕوبیۆ سیناتۆری فلۆریدا، پـێنجشەممە لە بەیانـنامەیەکدا نووسیویانە بە توندی ئەو توندوتیژیـیە شەرمەزاردەکەن کە کاربەدەستانی تورک تیایدا دەسـتیان هەبووە.
ئه‌م سیناتۆرانه له به‌یاننامه‌که‌یاندا دەڵێن ئەمە پـێشێلکردنی ساناترین بنەماکانی کاری دیپـلۆماسیـیە و سووکایەتیکردنێکە بە ئەمەریکا و بەو بەهایانەی هەیەتی لە مافی ئازادی ڕادەربڕین کە لە دەستوردا هاتووە. دەشڵێن ئەوەی زۆر نیگەرانی کردوون ئەمە لە لایەن یەکێـک لە هاوپەیمانەکانیان لە ناتۆ ڕوویداوە.
پێنچشه‌مه 25 مانگی 5، سه‌باره‌ت به ئه‌م ڕووداوه کومیته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران کۆبوونه‌وه‌یه‌کی له کۆنگرێس پێک هێنا که تێێدا چه‌ند خۆپێشانده‌رێک ئه‌وانه‌ی له لایه‌ن پاسه‌وانانی ئه‌ردۆغانه‌وه بریندار کرابوون گه‌واهیان دا. ئه‌م کومێته له کۆتاییدا به فه‌رمی سه‌رکوتی توند وتیژانه‌ی خۆپێشاندانه‌کانی حه‌وتووی ڕابردوو له ده‌ره‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی تورکیای مه‌حکوم کرد.
ئه‌و کومیته‌یه دوای په‌سند کردنی بڕیاری 354ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران که توند و تیژی بۆ سه‌ر خۆپێشاندانی ئاشتی خوازانه‌ی له واشنگتن مه‌حکوم کرد له لێدوانێکدا گوتی: "ئه‌و بڕیاره له کاتێکی گونجاو‌دا په‌یامێکی ڕوون بۆ حکومه‌تی تورکیا ده‌نێرێت که ئێمه ڕێگا به هیچ حکومه‌تێکی بیانی ناده‌ین مافه‌کانی وڵاتیانی ئه‌مه‌ریکا سه‌رکوت بکات."
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پاول ڕایان سپاسی کۆمیته‌که‌ی کرد و پشتیوانی له نیگه‌رانی سه‌باره‌ت به ئه‌و ڕووداوه ده‌ربڕی که یاسادانه‌ران و دیپڵۆماته‌کان بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه ده‌ریان بڕیوه.
ناوبراو له لێدوانێک دا گوتی: "سه‌رکوتی توند و تێژانه‌ی هێزه‌کانی ئاسایشی تورکیا بۆ سه‌ر خۆپێشانده‌رانی به ئاشتیانه هیچ پاساوێک هه‌ڵناگرێت و وه‌ڵامی حکومه‌تی ئه‌ردۆغان به ته‌واوی نه‌گونجاو بوو. ده‌مه‌وێت سپاسی سه‌رۆکی کومیته رۆیس، ئه‌ندامی کومیته ئه‌نجل، و هه‌موو ئه‌ندامانی کومیته‌ی کاره‌کانی ده‌ره‌وه بکه‌م که به خێرایی سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌که هه‌ڵوێستیان نیشان دا."
له به‌رنامه‌ی هه‌ڵۆ واشنتۆنی ئه‌مڕۆدا، بۆ باس سه‌باره‌ت به ئه‌م بابه‌ته له گه‌ڵ به‌ڕێزان دۆکتور کرمانج گۆندی، مامۆستا له زانکۆی ولایه‌تی تنێسی و فه‌هیم ئاشیک، نووسه‌ر له ئالمانیا وتووێژمان کردووه.