ئه‌ردۆغان و ده‌سه‌ڵات دارانی تۆرکیا ده‌ڵێن هه‌رچی له چه‌ند مانگی ڕابردوودا کردوویانه و ئێستاش لێی به‌رده‌وامن، شه‌ڕ دژی کودتا و تیروره. له‌م "شه‌ڕه‌دا" زیاتر له سه‌د هه‌زار هاووڵاتی تۆرکیا له کار ده‌رکراون، هزاران که‌س یان ده‌ست به‌سه‌ر بوون و یان بانگهێشتی دادگاه کراون و ده‌یان که‌ناڵی تلویزیونی، ئاژانسی هه‌واڵنێری، ڕۆژنامه و ڕێکخراوه‌ی مه‌ده‌نی داخراون.
له هه‌ل و مه‌رجێکی ئاوادا، چه‌ند کاتژمێر دوای ئه‌وه‌ی دادگایێک له وڵاتی بلژیک دوای چه‌ند ساڵ لێکوڵینه‌وه بڕیار ده‌دات که ئه‌وه‌ی له تۆرکیا ڕوو ده‌دات نه تیروریزم که شه‌ڕی چه‌کداریه، حکومه‌تی تۆرکیا ڕێبه‌رانی حێزبی دێمۆکراتیکی گه‌ڵان و هه‌ندێک له پارله‌مانتارانی ئه‌م حێزبه ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌کات.
له کاتێکدا، دادگایێک له یه‌ک له وڵاتانی پابه‌ندی یاسا، بڕیار ده‌دات ئه‌وه‌ی پ‌ک‌ک له تۆرکیا ده‌یکات به‌رخۆدان یان خود بزووتنه‌وه‌ی چه‌کداریه، ده‌ستبه‌سه‌ر کردنی ئه‌ندامانی حێزبێکی سیاسی ئه‌ندامی پارله‌مانی ئه‌و وڵاته له ژێر ناوی شه‌ری دژه تیرور چ مانایێکی هه‌یه؟
ئایا ئه‌م ده‌ستبه‌سه‌ر کردنانه ده‌بێت وه‌ک ده‌ستپێکی وه‌رچه‌رخانێکی مێژوویی له بزوتنه‌وه‌ی کوردی له تورکیادا شڕۆڤه بکه‌ین؟ پرسیار ئه‌وه‌یه کاتێک که ڕێگه له چالاکی سیاسی ئاشتیخوازانه‌ی حێزب ته‌وه‌ر له‌و وڵاته ده‌گیرێت ڕۆژنامه‌کان و تلویزیۆنه‌کان داده‌خرێن و مامۆستاکانی قۆتابخانه له کار ده‌ر ده‌کرێن و هه‌ر چه‌شنه ده‌نگێکی جیاواز له ده‌سه‌ڵات سه‌رکۆت ده‌کرێت، گه‌لی کورد بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنی مافه‌کانی خۆی له تۆرکیا جگه له خه‌باتی چه‌کداری چ ریگایێکی تری هه‌یه؟
له به‌رنامه‌ی ههلو واشنگتۆن، ئهمرو ده‌په‌رژینه سه‌ر ئه‌و پرسیارانه و بۆ وه‌رگرتنی زانیاری له‌و باره‌یه‌وه، میوانداری به‌ڕێزان دۆکتور عه‌باس وه‌لی، مامۆستای زانستگه‌لی سیاسی له زانکۆی بوغازئایچی ئێستانبوول، و دۆکتور جه‌بار قادر، شاره‌زای کاروباری سیاسی تۆرکیا له هۆله‌ند ده‌که‌ین.