Accessibility links

تورکیا بە نیازە کارکردن بە پەیمانـنامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایی ڕابگرێت


نوعمان کورتوڵموش جێگری سەرۆک وەزیری تورکیا
نوعمان کورتوڵموش جێگری سەرۆک وەزیری تورکیا

جێگری سەرۆک وەزیری تورکیا دەڵێت حکومەتەکەی پاش ئەوەی باری نائاسایی ڕاگەیاند، بە شێویەکی کاتیش کارکردن بە پەیمانـنامەی ئەوروپایی بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕادەگرێت، ئەوەی ئامانج لێی پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و ئازادیـیەکانە.

کەناڵی تەلەفیزیۆنی NTV ی تورکی ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە زاری نوعمان کورتوڵموش بڵاویکردەوە کە گوتویەتی بە هاوشێوەی حکومەتی فەڕەنسا دەکەن و کارکردن بەو پەیمانـنامەیە ڕادەگرن.

گوتیشی ئەو باری نائاسایـیەی حکومەتەکەی ڕایگەیاندووە ڕەنگە مانگێـکی دیکە یان مانگ و نیوێـکی دیکە کۆتایی‌‌پـێبهێنرێت. باسی لەوەش کرد لە کاتی هەوڵی کودەتاکە کەموکوڕی لە دەزگای زانیاری وڵاتەکەدا هەبووە لەسەر ئاستی چوارچێوەی کارکردن و هەروەها تاکە کەسیش. باسی لەوەش کرد کە لە ئێسـتادا کاردەکرێت بۆ سەرلەنوێ ڕێـکخستنەوەی لەشکری وڵاتەکە.

XS
SM
MD
LG