Accessibility links

حکومەتی نوێی تورکیا پەسەندکرا و سێ کورد و ئاوەڵزاوایەکی ئەردۆغانی تێدایە


ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا کابینەتی نوێی حکومەتی وڵاتەکەی پەسەندکرد کە ئەحمەد داوود ئۆغلو سەرۆکی پارتی ئاکەپە سەرۆکایەتی دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە ئەردۆغان لە ئۆفیسەکەی خۆی لە ئەنکەرە پـێشوازی لە ئەحمەد داوود ئۆغڵو کرد و پـیرۆزبایی لێکرد بە بۆنەی سەرۆکایەتیکردنی بۆ 64 هەمین حکومەتی کۆماری تورکیا.

لەم کابینەتە نوێـیەدا، داوود ئۆغڵو 5 جێگری بۆخۆی داناوە لەگەڵ 21 وەزیر. دەڵێن یەک لە جێگرەکان کوردە و هەروەها 2 وەزیریش.

بەرات ئەلبایراک ئاوەڵزاوی ئەردۆغانیش لە نێو کابینەتەکەدایە و کراوە بە وەزیر وزە و سامانە سروشتیـیەکان. هەروەها بینالی یەڵدرم کە کەسێـکی زۆر نزیکی ئەردۆغانە ئەویش وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی ڕادەستکراوە. بەڵام عەلی بابەجان جێگری پـێشووی سەرۆک وەزیر کە کەسێـکی شارەزای ئابوری و دارایی‌یە و لەسەر ئاستی جیهانیدا ناسراوە شوێنی لە حکومەتە نوێـیەکەدا نەبووەتەوە.

XS
SM
MD
LG