خۆپـیشـاندانێـک لە شاری ئستەنبوڵی تورکیا سـازکراوە بە مەبەستی داوای دامەزراندنی دەوڵەتی خەلافە لە جیهاندا.
سەدان کەس لە پاش نوێژی هەینی لە مزگەوتی فاتحی ئستەنبوڵەوە هەتا پارکی سەراج خانە ڕێپـێوانێـکیان سـازکرد و تیایدا دروشمی "خەلافەت" یان بەرزکردبووەوە. پاشان لە پارکەکە گردبوونەوە و بۆ ئەم مەبەستە چەند وتارێـکیان پـێشکەشکرد.
پارتی ناسراو بە حزبی تەحریر خۆپـیشـاندانەکەی ڕێـکخستبوو. هێزەکانی پـۆلیس هیچ ڕێگریـیەکیان لێ نەکردبوون، هەرچەندە ڕێگای هاتوچۆیان لە چەندان جادە و شەقامی شارەکە بڕیبوو.
سـاڵح تۆران پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لە ئستەنبوڵ ڤیدیۆ و ڕاپـۆرتی دەنگی لەگەڵ ژمارەیەک وێنەی لەسەر ئەم خۆپـیشاندانە ناردووە.