Accessibility links

تورکیا 6 کەس بە گومانی سیخوڕیکردن بەسەر ئیغوورەکانی چینەوە دەستبەسەر دەکات


دەزگای ڕاگەیاندنی تورکیا بڵاویکردەوە دەزگای هەواڵگری تورکیا شەش کەسی دەستگیرکردووە بە گومانی ئەوەی سیخوڕییان بەسەر ئیغوورەکانەوە کردووە کە لە دەست لێپێچینەوەوە لە چین هەڵاتوون.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە دەڵێت حەوتەیەمین کەسیش داواکراوە بەڵام هێشتا دەستگیرنەکراوە، بەڵام ئاماژە بەوە نەدراوە ئەو کەسانەی دەستگیرکراون خەڵکی کوێن.

حەوتەیەمین کەس بە تۆمەتی کۆکردنەوەی زانیاریی لەسەر دەستەی ویگۆرەکانی تورکیا و شوێنکەوتنی ئەندامانی دیاری ئەو کۆمەڵگەیە تۆمەتبار کراوە، زانیارییەکانیشی داوەتەوە بە چین.

کۆمەڵگەی ئۆیغوورەکان لە تورکیا کە دەیان هەزار کەسن، یەکێکە لە گەورەترین کۆمەڵگەی ئۆیغوورەکان لە دەرەوەی چین.

سەرەڕای ئەوەی لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا شتێکی کەمی وتووە سەبارەت بە کێشەکە، سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پێشتر چینی تۆمەتبار کردووە بە تۆمەتی ئەنجامدانی " کۆمەڵکوژی " دژی گروپێکی بە نەژاد تورکی.

ڕێکخراوەکانی داکۆکی لە مافەکانی مرۆڤ و چەندین حکومەتی جیهان دەڵێن چین بە شێوەیەکی ڕێکخراو کلتوری ویگۆرەکان و کەمینە موسوڵمانەکانی دیکەی هەرێمی شینگیانگی باکووری ڕۆژئاوای چین دەسڕێتەوە و زیندانییان دەکات. چینیش ئەوە بە توندی ڕەت دەکاتەوە.

لە ساڵی 2022 دا نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکدا بە وردەکاری و " بەڵگەی متمانە پێکراوەوە " باس لە ئەشکەنجەدان و چارەسەری زۆرەملێی تەندروستی و توندوتیژی ڕەگەزیی و سێکسی و کارکردنی زۆرەملێی دەکات لە هەرێمەکەدا.


سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG