Accessibility links

کۆبوونەوەی نێوان ئەمەریکا و تورکیا هەتا ئێستا بێ ئەنجامە


مایک پێنس جێگری سەرۆکی ئەمەریکا و شاندی یاوەری لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا لە کۆشکی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە کۆبوونەوە و هەتا ئێستا هیچ ئەنجامێکی نەبووە.

بە پێیئاژانسی دەنگ‌وباسی ئەسۆشەیتد پرێس شاندی باڵای ئەمەریکا بۆ ئەنکەرە ئەرکێکی قورسیان لەسەر شانە، ئەویش ڕازیکردنی ئەردۆغانە بە ڕاگرتنی شەڕ لەگەڵ هێزە کوردییەکانی سوریا لە باکوری خۆرهەڵاتی سوریا. شاندەکە پێکهاتووە لە جێگری سەرۆکی ئەمریکا و وەزیری دەرەوەو راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لە کۆشکی سپی.

بەر لە کۆبوونەوەکە نیگەرانی و توڕەیی لە دەموو چاوی بینس و ئەردۆغان بینراو ەو سڵاوێکی ساردو سڕیشیان لە یەکتری کردووە، کۆبوونەوەی دوو قۆڵی جێگری سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکی تورکیا 90 خولەک پێچووە، هەروەها لە کۆبوونەوەی بەرفراوانی هەردوولا پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پـێنجشەممە کە 2 کاتژمێری خایاندووە، روون نەبووەتەوە کە هەنگاو دەنرێت بەرامبەر راوەستاندنی شەڕەکە یاخود نا.

ئەردۆغان رازی بووە رۆژنامەوانان بۆ ماوەی دوو خولەک وێنەی دانیشتنەکە بگرن، ئەوەش بە ئاماژەدانی جێگری سەرۆکی ئەمریکا بووە رۆژنامەنوسان بێنە نێو هۆڵی کۆبوونەوەکەوە.

سەرۆکی تورکیا بە شاندی ئەمەریکایی راگەیاندووە "یەکەم جارە رێگە بدرێت رۆژنامەوانان بێنە ناو هۆڵی کۆبوونەی تەلاری سەرۆکایەتی."

وەها پێشبینی دەکرێت شاندەکەی ئەمەریکا ئاگایی بدەن بە سەرۆکی تورکیا، سزای ئابووری زیاتر بەسەر تورکیادا دەسەپێنن ئەگەر شەڕ لە دژی هێزەکانی کورد رانەگرێت کە رۆژگارێک هاوپەیمانی ئەمەریکا بوون لە شەڕی دژی داعش.

XS
SM
MD
LG