Accessibility links

ئەردۆغان پەشیمان بوویەوە


سەرۆکی تورکیا پەشیمان بوویەوە لەو لێدوانەی پـێشتر بۆ کەناڵی سکای نیوزی بەریتانی ڕایگەیاندبوو کە تیایدا گوتبووی لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئەمەریکا کۆنابێتەوە.

فەخرەدین ئاڵتون بەڕێوەبەری پەیوەندیـیەکانی سەرۆکایەتی تورکیا لەسەر تویتەرەکەی نووسیویەتی"پـێشتر ئەمڕۆ سەرۆک بە SkyNews ی گوت پـێشوازی لە شاندی ئەمەریکایی ناکات کە ئەمڕۆ سەردانی ئەنکەرە دەکەن. ئەو(ئەردۆغان) لە پـلانیدایە سبەی لەگەڵ شاندی ئەمەریکا کۆببێتەوە بە سەرۆکایەتی جێگری سەرۆکی ئەمەریکا- وەک چۆن لەم ڕاگەیاندنەی خوارەوە بۆ میدیاکانی تورکیا پشتڕاستکراوەتەوە."

پـێشتر ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەردۆغان بە کەناڵی سکای نیوزی گوت ئەو لەگەڵ مایک پـێنس جێگری سەرۆکی ئەمەریکا کۆنابێتەوە وە تەنیا لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا کۆدەبێتەوە.

XS
SM
MD
LG