Accessibility links

ئەردۆغان: چیتر ئەمەریکا ناتوانێت وەک نێوبژیوان ڕۆڵ ببینێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا


سەرۆکی تورکیا جارێکی دیکە ناڕەزایی دەربڕی بەرامبەر بڕیاری واشنتن بۆ گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ئیسرائیل لە شاری تەل ئەڤیڤەوە بۆ ئۆرشەلیم.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ئەمڕۆ دووشەممە لە وتارێکیدا لە بەریتانیا گوتی بڕیاری ئەمەریکا بۆ گواستنەوەی شوێنی باڵیۆزخانەکەی لە ئیسرائیل لە دژی بڕیار و یاسا نێودەوڵەتیـیەکانە، وە ئەمەریکا بەم بڕیارەی چیتر ناتوانێت ڕۆڵی نێوبژیوانی ببینێت لە بەدیهێنانی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

داواشی لە واشنتن کرد بە خێرایی لەم بڕیارەی پاشگەزببێتەوە، چونکە بە گوتەی خۆی ئەم بڕیارە خزمەتی مرۆڤایەتی ناکات و هەروەها خزمەتی ئاشتی لە ناوچەکە ناکات.

پاشان ئەردۆغان داکۆکی لە ئێران کرد سەبارەت بە ڕێکەوتننامەی ناوکیـیەکە و گوتی هەموو ئەو ڕاپـۆرت و زانیاریـیانەی لەلایەن ئاژانسی نێودەوڵەتی بۆ وزەی ئەتۆم بڵاوکراونەتەوە، جەخت‌دەکەنەوە ئێران هیچ کارێکی نەکردووە پـێـچەوانەی ڕێکەوتننامەکە بووبێت. داواشی لە وڵاتان کرد پابەندی ڕێکەوتننامەکە بن.

XS
SM
MD
LG