Accessibility links

ئانکەرە ئەمریکا بە پیلانگێڕان دژی تورکیا گوناهبار دەکات


ئانکەرە دادگایی کردنی کاردارێکی تورکیایی ئێرانی لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە پیلانێک ناودێر دەکات دژی تورکیا.

ئەو کاردارە بە تاوانی پێشێلکردنی سزا سەپێندراوەکانی سەر ئێران گوناهبار کراوە.

بەکر بۆزداغ، جێگری سەرەک وەزیری تورکیا ئەمڕۆ دووشەمە ڕەزا زەڕابی بە بارمتە ناودێرکردووە و دەڵێت ناچارکراوە دژی حکومەتی تورکیا گەواهی بدات.

بۆزداغ دەڵێت ئەو دۆسێیە سیاسییە و هیچ بنەمایەکی یاسایی نییە و جەختیش دەکاتەوە لەوەی پیلانگێڕانێکە دژی تورکیا و هیچی تر.

زەڕاب تەمەنی 34 ساڵە و بە فەرامۆش کردنی سزاکانی لەسەر ئێرانن گوناهبارکراوە.

لەم دۆسێیەدا کارگێڕێکی بانکی هەڵک کە بانکی دەوڵەتی تورکیایە و وەزیرێکی پـێشووی ئابووری ئەو وڵاتەش گوناهبارکراون.

وەها بڕیارە رۆژی 27 ی ئەم مانگی یازدەیە داگاییکردنەکان لە شاری نیویۆرک دەستپێبکات.

ئانکەرە دەڵێت ئەم دۆسێیە لەسەر ئەو بەڵگانە دروستکراوە کە لە سەرەتادا لایەنگرانی فەتحوڵا گولەن خستویانەتە بەردەست.

فەتحوڵا گولەن لەلایەن تورکیاوە گوناهبارکراوە بەوەی ڕێکخەری کودەتا سەرنەگرتووەکەی ساڵی 2016 بووە دژی حکومەتەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان.

XS
SM
MD
LG