Accessibility links

بەرپرسێکی تورکی: سەرۆک ترامپ و ئەردۆگان لە میانەی کۆبوونەوەی کۆمەڵەی بیستدا کۆدەبنەوە


سەرۆکی بازنەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی تورکیا فەخرەدین ئەڵتون لە تویتەر نوسیویەتی سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان و سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا ڕێکەوتوون لەسەر ئەوەی لە کۆبوونەوەکەی کۆمەڵەی بیستدا لە مانگی حەوت لە ژاپۆن چاویان بەیەکتر بکەوێت.

وتەبێژی کۆشکی سپی وتی لە پەیوەندییە تەلەفونییەکەدا هەردوو سەرۆک باسیان لە بابەتەکانی بازرگانی و پلانەکانی تورکیا کردووە بۆ کڕینی سیستمی بەرگری موشەکی ڕوسی و هەروەها هەلی بەردەوامی پێدانی گفتوگۆکانیان لە میانەی کۆبوونەوەی کۆمەڵەی بیستدا.

پەیوەندییەکانی نێوان واشنتن و ئەنقەرە گرژییان تێکەوت دوای ئەوەی ئەنقەرە بڕیاریدا سیستمی بەرگری موشەکی ڕوسی بکڕێت، واشنتنیش دەڵێت ئەو سیستمە فڕۆکە جەنگیە ئێف 35 ەکانی ئەمەریکا دەخاتە مەترسییەوە.

تورکیا پێشنیاری ئەوەی کرد هەردوو وڵات لیژنەیەکی هاوبەشی کار پێک بهێنن بۆ هەڵسەنگاندنی کاریگەری سیستمی ئێس 400 لەسەرفڕۆکە جەنگیە ئێف 35 ەکانی ئەمەریکا، بەڵام تا ئێستا واشنتن وەڵامی ئەو پێشنیارەی تورکیای نەداوەتەوە.

ئەڵتون وتی لەمیانەی پەیوەندییە تەلەفونییەکەدا ئەردۆگان دووبارە پێشنیارەکەی تورکیای بە سەرۆک ترامپ وتۆتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG