Accessibility links

تورکیا: وەڵام دەدەینەوە ئەگەر ئەمەریکا سزا بسەپێنێت بەسەرماندا بەهۆی گرێبەستی ئێس 400 ڕوسیەوە


وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوش ئۆغلۆ
وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوش ئۆغلۆ

وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوش ئۆغلۆ وتی ئەنقەرە بە هەمان شێوە وەڵام دەداتەوە ئەگەر ئەمەریکا سزای سەپاند بەسەر وڵاتەکەدا بەهۆی کڕینی سیستمی بەرگری موشەکی ئێس 400ی ڕوسییەوە.

دوای ئەم لێدوانەی وەزیری دەرەوەی تورکیا نرخی لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار بۆ 5.9075 لیرە کەم بۆوە.

واشنتن هۆشیاریداوەتە تورکیا ئەگەر هاتوو ئەو سیستمە ڕوسییە بکڕێت ئەوا سزا دەسەپێنێت بەسەر تورکیادا و لە پڕۆگرامی ئێف 35 دەریدەکات.

وەزیری دەرەوەی تورکیا چاوش ئۆغلۆ بە دەزگای هەواڵی ئەنادۆڵۆی وت مەحاڵە گرێبەستەکە هەڵبوەشێنرێتەوە و داواکانمان بۆ سیستمەکە ڕەت بکەینەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG