Accessibility links

ئەردۆغان: لەگەڵ ئەمەریکا ڕێکەوتووین بۆ وەدەرنانی داعش لە ڕەققە


ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا دەڵێت ئەنکەرە و واشنتن ئامادەن پـێکەوە کاربکەن بۆ وەدەرنانی داعش لە شاری ڕەققەی سوریا.

ئەردۆغان لە پاش تەواوبوونی کۆبوونەوەکانی G20 لە چین و لە کاتی گەڕانەوەی بۆ وڵاتەکەی، لە فڕۆکەکە ئەمەی بۆ بە ڕۆژنامەوانانی تورک ڕاگەیاندبوو و گوتویەتی لەگەڵ سەرۆک ئۆباما ڕێکەوتوون کە چی پـێویست بێت ئەنجام بدرێت بۆ وەدەرنانی داعش لەو شارەی سوریا کە وەکو پایتەختی خۆی لێکردووە.

بەپـێی ڕۆژنامەی حوریەتی تورکی، ئەردۆغان گوتویەتی " ئۆباما خوازیارە پـێـکەوە شتێـک بکەین، بە تایبەتی لە مەسەلەی ڕەققە." ئەردۆغانیش لە وەڵامدا پـێی گوتووە" لە لایەن ئێمە هیچ کێشەیەک نیـیە و با کەسانی لەشکری هەردوولامان لەم بارەیەوە وتووێژبکەن و پاشان چی پـێویست بێت ئەنجامی دەدەین."

ئەردۆغان هیچ وردەکاری زیاتری ئاشکرانەکردبوو، بەڵام گوتویەتی لە پاش ئەو وتووێژانە ڕوون دەبێتەوە کە چی دەتوانرێت بکرێت.

هەروەها گوتویەتی" پـێویستە بیسەلمێنین لە ناوچەکەدا هەین، وە ئەگەر هەنگاوێـک بۆ دواوە بەرین، ئەوا داعش و پەکەکە و یەپەگە و پەیەدە خۆیان لەوێ جێگیردەکەن."

جێی وەبیرهێنانەوەیە شاری ڕەققە کە لە باکوری سوریا لەسەر ڕووباری فوراتە، لەوەتای ساڵی 2013 وە لە لایەن گروپە ئیسلامیـیەکانەوە کونترۆڵکراوە و لە ساڵی 2014 وە لە لایەن داعشەوە وەکو پایتەخت ڕاگەیەندراوە.

XS
SM
MD
LG