سه‌ربازانی له‌شـکری تورکیا 12 سه‌رهه‌ڵـداوی کوردیان کوشتووه له کاتێـکدا هه‌وڵیان داوه له باکوری عێراقه‌وه بچنه نێو وڵاته‌که.
له‌شـکر ئه‌مڕۆ شه‌ممه ڕایگه‌یاند که ئه‌و سه‌رهه‌ڵـداوانه‌ی پارتی کرێـکارانی کوردسـتان یان په‌که‌که له هه‌رێمی شرنا‌خ کوژراون.
له لایه‌کی تره‌وه ئاژانسی هه‌واڵی ئا‌نه‌تۆلیا ده‌ڵێت سه‌ربازێـک به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینێـکی زه‌مینی گیانی له‌ده‌سـتداوه له هه‌رێمی هه‌کاری.
جێی باسه په‌که‌که له سـاڵی 1984 وه شه‌ڕ دژ به له‌شـکری تورکیا ده‌کات بۆ وڵاتێـکی خۆیان. وه‌ها مه‌زه‌نده ده‌کرێت له پـێناو ئه‌وه‌دا نزیکه‌ی 40 هه‌زار که‌س هه‌تا ئێسـتا گیانیان له‌ده‌ست دابێت.
تورکیا و وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و یه‌کێتی ئه‌وروپا په‌که‌که به ڕێـکخراوێـکی تێرۆریستی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.