Accessibility links

تورکیا ناڕەزایی لە بەرامبەر ڕێکەوتنەکەی نێوان ئیمارات و ئیسرائیل دەردەبڕێت


سەرۆکی تورکیا ناڕەزایی خۆی دەربڕی لە بەرامبەر ڕێکەوتنەکەی نێوان ئیمارات و ئیسرائیل، دەڵێت ڕەنگە لە کاردانەوە لە ئاست ئەم ڕێکەوتنە ئەنکەرە پەیوەندیـیە دیپـلۆماسیـیەکانی لەگەڵدا ئەبو زەبی هەڵپەسێرێت.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ئەمڕۆ هەینی لە ئستەنبوڵ گوتی پـێدەچێت فەڵەستینیـیەکان باڵیۆزخانەی خۆیان لە ئیمارات دابخەن یان باڵیۆزەکەیان لەوێ بکشێننەوە، بۆیە ڕەنگە تورکیاش هەمان هەنگاو بنێت.

گوتیشی ڕێنمایی داوەتە مەولود چاوش‌ئۆغڵو وەزیری دەرەوە کە دەکرێت پەیوەندیـیە دیپـلۆماسیـیەکان لەگەڵ ئەبو زەبی هەڵپەسێرێت یان باڵیۆز بکشێنێتەوە.

هاوکات وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە ڕاگەیاندنێکدا ڕەخنەی توندی لە ئیمارات گرت، دەڵێت مێژوو و گەلانی ناوچەکە هەرگیز ئەم هەڵوێستەی ئیماراتیان بیرناچێتەوە و لێی خۆش نابن.

ئەم ڕاگەیاندنانەی تورکیا بووە جێی ڕەخنەی ژمارەیەک لە کاربەدەست و میدیا عەرەبی.

نەبیل ئەلحەمر، ڕاوێژکاری ڕاگەیاندنی پاشای بەحرەین لەسەر تویتەرەکەی نووسیویەتی" سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان هەڕەشەی کشانەوەی باڵیۆزەکەی لە ئەبو زەبی و هەڵپەساردنی پەیوەندیـیەکان دەکات بەڵام ئەوەی پشتگوێ خستووە باڵیۆزەکەی لە ئیسرائیلە و باڵیۆزخانەی ئیسرائیلیش لە ئەنکەرەیە."

XS
SM
MD
LG