Accessibility links

فەرمانی دەسـتگیرکردنی 34 کارمەندی پـێشووی TRT لە تورکیا دەدرێت

  • VOA News

دەزگاکانی ڕاگەیاندنی حکومەتی تورکیا دەڵێن ئەمڕۆ چوارشەممە فەرمانی دەسـتگیرکردنی 34 کارمەندی پـێشووی دەزگای ڕاگەیاندنی حکومەت TRT دەرچووە، ئەمەش لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی ئەنجام دەدرێن بۆ دۆزینەوەی لایەنگرانی فەتحوڵڵا گولەن، ئەوەی ئەنکەرە بە هەوڵی کودەتاکەی ساڵی ڕابردوو تۆمەتباری دەکات.

ئاژانسی دەنگ‌وباسی ئانادۆڵو دەڵێت ئەم 34 کارمەندە ئاپیByLock بەکارهێناوە کە پەیامەکان جفرە دەکات. دەسەڵاتدارانی تورکیا دەڵێن گروپی فەتحوڵڵا گولەن لە کاتی هەوڵی کودەتاکە ئەم ئاپەیان بەکاریانهێنابوو.

لە لایەکی دیکە ئاژانسی دەنگ‌وباسی دۆگان دەڵێت هەر لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی پەیوەست بە هەوڵی کودەتاکە، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە ئۆپەراسیۆنێـکی جودادا هێزەکانی پـۆلیس لە شەش پارێزگا14 سەربازیان دەسـتگیرکردووە.

نزیکەی 50 هەزار کەس لە زیندانەکانی تورکیادان بە تۆمەتی ئەوەی ڕۆڵیان لە هەوڵی کودەتاکەدا هەبووە. هەروەها نزیکەی 150 هەزار کارمەندی حکومی کە بەشێـکیان مامۆستا و دادوەر و کەسانی سەربازی بوون لە پاش هەوڵی کودەتاکە لە کارەکانیان دەرکراون.

XS
SM
MD
LG