Accessibility links

تورکیا دەست دەکات بە دادگاییکردنی چالاکەوانەکانی مافی مرۆڤ


وابڕیارە 11 چالاکەوانی مافی مرۆڤ ئەمڕۆ لەبەردەم دادگای تورکیدا دادگایی بکرێن بەهۆی تۆمەتی پەیوەندییانەوە بە تیرۆرەوە کە ئەمەش نیگەرانییەکی زۆری خستۆتەوە لە وڵاتانی ڕۆژئاوادا و یەکێکە لە خاڵە ناکۆکیی لەسەرەکانی نێوان ئەنقەرە و ئەوروپا.

چالاکەوانەکان کە بەڕێوبەری ڕێکخراوی ئامنستی لقی تورکیا و هاوڵاتییەکی ئەڵمانی و هاوڵاتییەکی سویدیشی تێدایە ڕووبەڕووی سزای زیندانیکردن دەبنەوە بۆ ماوەی 15 ساڵ بە تۆمەتی ئەوەی گوایە پەیوەندییان هەیە بە ڕێکخراوە تیرۆریستیە چەکدارییەکانەوە و یارمەتییان پێشکەشی ئەو ڕێکخراوانە کردووە.

وا بڕیارە یەکەم دانیشتن لە کاتژمێر 10 ی بەیانی بە کاتی ناوخۆ ئەنجام بدرێت. لەنێو چالاکەوانە دەستگیرکراوەکاندا بەڕێوبەری ڕێکخراوی ئامنستی نێودەوڵەتی ئیدیل ئیسیری تێدایە و هەروەها پیتەر فرانک شتودنەری ئەڵمانی و علی گروی سویدیشی تێدایە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG