Accessibility links

ئەردۆغان دەڵێت بۆ ماوەیەکی دیاریکراو هێرش بۆ سەر شەڕەڤانانی کورد ڕادەگرێت.


یەکینەکانی پاراستنی گەل رۆژی هەینی هوشداریدا کە هێرشێکی تورکیا ئەوان ناچار دەکات کە لە جیاتی شەڕ لە دژی داعش پاریزگاری لە هەریمی خۆیان بکەن.

ئەمە هەڵوێستەش بە دوای ڕاگەیاندنی لە نەکاوی ئەمەریکا هات کە هێزەکانی لەشکری خۆی لە سوریا دەکشێنێتەوە.

ڕەخنەگران دەڵێن ئەم هەنگاوەی تڕامپ دۆزینەوەی چارەسەرێكی دیپڵۆماتانە بۆ شەڕی نێوخۆیی سوریا زۆر سەختتر دەکات.

بۆ تورکیا، ئەم هەنگاوە گژری لە نێوان ئەمەریکا و ئەردۆغان لادەبات کە لە بەر پشتیوانی ئەمەریکا لە یەکینەکانی پاراستنی گەڵ بەردەوام ڕەخنەی لێگرتووە.

بەڵام فەڕانسە و ئاڵمان هوشدارییان داوە کە گۆڕینی ئەو ڕێبازە زیان بە هەوڵی شەڕ لە دژی داعش دەگەیەنێت.

ئەردۆغان حەوتووی ڕابردوو ڕایگەیاند دەست بە کردار لە خۆرهەڵاتی ڕووباری سوریا دەکات بۆ ئەوەی یەکینەکانی پاراستنی گەل لە ئەو ناوچەیە دووربخاتەوە.

ئەم حەوتوە گوتی ئەو کردارە بۆی هەیە بە زوویی دەست پێبکات. بەڵام هەینی ئەو ئاماژەی پێدا کە چاوەڕێ دەمێنێتەوە و هویەکەشی هەڵوێستی واشنگتن و گفت و گۆ کردن لە گەڵ تڕامپە.

ئەو لە ماوەی گوتارێک لە ئیستانبوڵ گوتی، "ئێمە بڕیارماندابوو حەوتووی ڕابردوو دەست بە هێرشێکی لەشکری بۆ سەر خۆرهەڵاتی رووباری فورات بکەین. وتووێژی ئێمە لە گەڵ تڕامپ، هەروەها پەیوەندییەکانی دیپڵۆماتان و کاربەدەستانی ئاسایش و لێدوانەکانی ئەمەریکا وای کرد کە ماوەیەکی درێژتر چاوەڕێ بین. ئێمە کرداری لەشکریمان بۆ سەر خۆرهەلاتی رووباری فورات ڕاگرتوە هەتا ئەو کاتەی ئاکامی بڕیاری ئەمەریکا بۆ کێشانەوەی لە سوریادا دەبینین."

لە لایەکی دیکەوە وەک کاربەدەستێكی هێزەکانی سوریای دێمۆکڕات رایگەیاند داعش هەینی هێرشێکی بۆ سەر هێزەکانی ئەوان دەست پێکرد.

ئیلهام ئەحمەد، کاربەدەستێکی باڵای کورد لە سوریا گوتی کە هێزەکانی بە پێشەنگی کورد لە باکوری سوریا ڕەنگە نەتوانن دیلەکانی داعش ڕابگرن ئەگەر دۆخەکە لە هەریم بەرەو خراپی بڕوات.

XS
SM
MD
LG