Accessibility links

ئەردۆگان: تورکیا بەنیازە یەک ملیۆن پەنابەر لە باکووری سوریا نیشتەجێ بکات


سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان وتی ئامانجی وڵاتەکەی ئەوەیە یەک ملیۆن پەنابەری سوری لە ناوچەکەدا نیشتەجێ بکات.

ئەردۆگان بە کەناڵی تی ئاڕ تی وت ئەگەر هیچ کام لە هاوپەیمانەکانمان یارمەتیان نەداین ئەوا تورکیا خۆی کۆمەکی پلانی نیشتەجێکردنەکە دەکات.

تورکیا پێشتر ئاماژەی بەوەدا بوو بەنیازە نزیکەی یەک ملیۆن پەنابەری سوری لە " ناوچەی ئارام " دا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا نیشتەجێ بکات و داوای لە هاوبەشەکانی کرد لە هاوپەیمانێتی ناتۆ کۆمەکی پلانەکە بکەن.

لە ئێستادا تورکیا زیاتر لە 3.5 ملیۆن پەنابەری سوری تیادایە کە بەهۆی جەنگی ناوخۆی سوریاوە هەڵهاتوون. کاربەدەستانی تورکی ئاماژەیان بە کاتی دەستپێکردنی گەڕانەوەی پەنابەران نەدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG