Accessibility links

کۆمەڵەی سوریا ڕەتیدەکاتەوە جادەی تەل تەمر- حەسەکە لەلایەن گروپەکانی سەر بە تورکیاوە کۆنترۆڵ کرابێت


کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ ئەو هەواڵەی گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیای ڕەتکردەوە کە دەڵێن جادەی تەل تەمر- حەسەکەیان کۆنترۆڵکردووە.

کۆمەڵەکە ئەمڕۆ دووشەممە لەسەر ماڵپەڕەکەی نووسیویەتی ئەو هەواڵانەی باس لەوە دەکەن گوندی دەردارە و جادەی سەرەکی نێوان تەل تەمر و حەسەکە لەلایەن گروپەکانی سەر بە تورکیاوە کۆنترۆڵکراون ڕاست نین.

دەشڵێت شەوی ڕابردوو گروپە چەکدارەکان هێرشی توندیان کردە سەر هێزەکانی سوریای دیموکرات لە باکوری شاری تەل تەمر، بەڵام بەرپەرچ‌درانەوە.

هاوکات کەسێکی سیڤیل لە ئەنجامی تۆپبارانی تورکیا لە گوندێکی باکوری تەل تەمر برینداربووە.

پـێشتر ئەمڕۆ گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئەنکەرە ڕایانگەیاند لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی " کانی ئاشتی" جادەی تەل تەمر- حەسەکەیان کۆنترۆڵ کردووە.

XS
SM
MD
LG