Accessibility links

تورکیا: مانگی داهاتوو کۆنگرەیەکی لووتکەیی لە بارەی سوریا لە لەندەن ئەنجام دەدرێت


گوتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا دەڵێت وڵاتەکەی و فەڕەنسا و ئەڵمانیا و بەریتانیا کۆنگرەیەکی لووتکەیی لە بارەی سوریا ئەنجام دەدەن.

ئیبراهیم کالن ئەمڕۆ هەینی ئەمەی ڕاگەیاند پاش کۆبوونەوەی کاربەدەستانی ئەم چوار وڵاتە لە ئستەنبوڵ.

گوتی شاندی ئەو سێ وڵاتە لەگەڵ تورکیا ڕێکەوتن کۆنگرەکە ئەنجام بدرێت لە پاراوێزی کۆبوونەوەکانی ناتۆ کە بڕیارە لە 3 و 4 ی مانگی دوازدە لە لەندەن بەڕێوەبچن.

بڕیارە لەو کۆنگرەیە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا و ئیمانۆئێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا و ئەگێلا مێرکڵ ڕاوێژکاری ئەڵمانیا و بۆریس جۆنسۆن سەرۆک وەزیری بەریتانیا.

ڕێکەوتن لەسەر ئەنجامدانی ئەم کۆنگرەیە لە کاتێکدایە ناڕەزایی ئەوروپای گرتووەتەوە لە ئەنجامی لەشکرکێشیـیەکەی تورکیا بۆ سەر باکوری سوریا.

کالن گوتی هەندێک لە وڵاتانی ئەندامی ناتۆ گرنگی بە نیگەرانیـیە ئاسایشیـیەکانی تورکیا نادەن.

گوتیشی ئەوانەی دەڵێن چیتر تورکیا هاوپەیمانێکی بڕواپـێکراوی ناتۆ نیـیە، هەر ئەوانن ناڕەزایـیان هەیە لەو هەنگاوانەی تورکیا دەیانێت بۆ پاراستنی بەرژەوەندیـیە نەتەوەیـیەکانی خۆی، بە تایبەتی لە سوریا.

XS
SM
MD
LG