Accessibility links

مستەفا بالی: هێرشی تورکیا بۆ سەر سەری کانی بەردەوامە


بەرپـرسی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریا دیموکرات دەڵێت تورکیا بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر شاری سەری کانی، سەرەڕای ئەو ئاگربەستەی لە شەوی پـێنجشەممەوە ڕاگەیەندراوە.

مستەفا بالی لە لێدوانێکی تایبەت بۆ دەنگی ئەمەریکا دەڵێت دوێنێ پـێنجشەممە لە کاتژمێر 10 ی شەو ئاگربەست ڕاگەیەندرا و فەرماندەیەتی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەسەری ڕازیبوو، بەڵام بە داخەوە لە دوێنێوە هەتا ئێستا هێرشی تورکیا بۆ سەر سەری کانی بە فڕۆکەی جەنگی و تۆپـباران و هێرشی زەمینی بەردەوامە، بۆیە هێزەکانی سوریای دیموکرات وەڵامیان داوەتەوە.

گوتیشی لەلایەکی دیکە ئەمڕۆ هەینی ڕێکخراوە تەندروستی و سیڤیلیـیەکان هەوڵیان دابوو بچنە ناو شاری سەری کانی تاوەکو بریندارەکان لە نەخۆشخانەی شارەکە بگوێزننەوە، بەڵام هەتا ئێستا نەخۆشخانەکەش کراوەتە ئامانجی هێرشی ئاسمانی و تۆپـخانەی تورکیا.

please wait

No media source currently available

0:00 0:00:47 0:00


XS
SM
MD
LG