Accessibility links

سەرۆکی تورکیا هەواڵی دەسـتپـێکردنی ئۆپەراسیۆنە لەشکریـیەکە ڕادەگەیەنێت


ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا دەڵێت ئۆپەراسیۆنە لەشکریـیەکەی وڵاتەکەی لە دژی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەستیپـێکرد.

ئەردۆغان ئەمڕۆ چوارشەممە لەسەر تویتەرەکەی نووسی" هێزە لەشکریـیەکانی تورکیا بە هاوکاری لەگەڵ لەشکری نشتیمانی سوریا ئۆپەراسیۆنی (سەرچاوەی ئاشتی) لە باکوری سوریا دەستپـێدەکەن بۆ پاککردنەوەی ناوچەکە لە هەردوو ڕێکخراوی تێرۆرستی پەکەکە/ یەپەگە و داعش."

دەشڵێت ئامانجیان لە ئۆپەراسیۆنەکە لەناوبردنی ئەو ڕێڕەوەیە تێرۆرستیـیەیە کە لەسەر سنوورەکانی باشوری وڵاتەکەیان پـێکهاتووە.

هێزە کوردیـیەکانی سوریاش لای خۆیانەوە دەڵێن بە هەرچی لە توانایاندا ڕووبەڕووی هێرشەکەی تورکیا دەبنەوە و داواش لە ئەمەریکا و کۆمەڵی نێودەوڵەتی دەکەن ڕۆڵی خۆیان ببینن بۆ ڕاگرتنی ئەم هێرشە کە بە ناڕەوا دەکرێتە سەر ناوچە کوردیـیەکانی سوریا.

XS
SM
MD
LG