Accessibility links

سەرۆکی تورکیا دەگاتە ڕوسیا بۆ وتووێژکردن لەسەر سوریا


سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕۆژی چوارشەممە گەیشتە مۆسکۆ بە مەبەستی وتووێژکردن لەگەل ڤلادیمیر پوتنی سەرۆکی ڕوسیا لەسەر سوریا لە کاتێکدا هەردوو وڵات مامەڵە لەسەر ناوچەکانی ئەو وڵاتە بەشەڕ وێرانبووە دەکەن کە کاریگەرییان هەیە بەسەریدا.

ئەم دوو سەرۆکە بۆچوونی هاوبەشیان هەیە لەسەر هەبوونی هێزی لەشکری ئەمەریکا لە سوریا. هەردووکیان هێزەکانی ئەمەریکا لەوێ بە ئاستەنگ لەبەردەم کارەکانیان دەبینن. هەردوولا داوای کشانەوەی ئەمەریکایان کردبوو و پێشوازیان لە بڕیارەکەی سەرۆک ترامپ کرد بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە سوریا.

سەرەڕای ئەوەی ڕوسیا و تورکیا لەگەڵ ئێراندا یەکیان گرتووە بۆ ئەنجامدانی ڕێککەوتنێکی سیاسی بۆ سوریا، بەڵام زۆربەی جار بەرژەوەندییەکانیان بەریەک دەکەون لە کاتێکدا ململانێ دەکەن بۆ دەستکەوتی زیاتری خۆیان.

ڕوسیا داوای لە تورکیا کردووە بڕیاری یەکلاکەرەوە بدات لەسەر ئەو چەکدارانەی باکوری سوریا کە هێرش دەکەنە سەر هێزەکانی حکومەتی سوریا و لەشکری ڕوسیا.

XS
SM
MD
LG