Accessibility links

وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاگاهی دەدات لە هێرشی حکومەتی سوریا بۆ سەر ئیدلیب


وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەمڕۆ هەینی ئاگاهیداوە دژی شییانی هێرشیکی حکومەتی سوریا بۆسەر دوا پێگەی ئۆپزسیۆنی سوریا.

ئەم ئاگاهیدانەی مەولود چاوش‌ئۆغڵو لە کاتێکدایە ڕوسیا ئاماژە بە نەمانی پشوودرێژی خۆی دەکات دژی سەرهەڵداوانی سوریا.

چاوش‌ئۆغڵو بە سەردانێک لە مۆسکۆ بوو بۆ وتووێژکردن لەگەڵ سێرگیێ لاڤرۆڤ و دەڵێت پێویستە تورکیا و ڕوسیا پێکەوە کاربکەن بۆ جیاکردنەوەی سەرهەڵداوان لە تێرۆریستان لە پارێزگای ئیدلب و هەروەهاش ئاگاهیشی داوە سەبارەت بە ئەگەری هێرشی حکومەتی سوریا بۆ ئەو ناوچەیە و وەک دەڵێت ئاوەها هێرشێک دەبێتە مایەی کارەساتێکی مرۆیی.

وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت ئامانجی ئانکەرە سوککردنی نیگەرانییەکانی ڕوسیایە و وەک چاوش‌ئۆغڵو دەڵێت دەرکردنی تێرۆریستانە لەو ناوچەیە. هەروەها جەختیشی لەوە کردەوە کە ئانکەرە و مۆسکۆ دەتوانن کاری پێکەوەیی بکەن بەڵام دەشێت ژیانی خەڵکی سیڤیل بکەوێتە مەترسییەوە هاوکاتی لە ڕەگ و ڕیشەوە هەڵکێشانی ڕێکخراوە ڕادیکاڵییەکان.

ڕوسیا پشتیوانێکی سەرەکی بەشار ئەلئەسەد سەرۆکی سوریایە و لە ساڵی 2015 ەوە بەشداری ڕاستەوخۆی هەیە لە قەیرانی سوریادا و ئەو بەشدارییەشی بە بەرژەوەندی ڕژێمی سوریا کەوتۆتەوە. تورکیاش پشتیوانی بەشێک لە ڕێکخراوە ئۆپزسیۆنەکانی سوریا دەکات.

XS
SM
MD
LG