Accessibility links

ئەردۆغان: دیفاکتۆیەک لە پاڵ سنووری وڵاتەکەمان قبوڵ ناکەین


سەرۆکی تورکیا دەڵێت وڵاتەکەی ڕێگە نادات تێرۆر تیایدا ڕیشە دابکوتێت و هەروەها دیفاکتۆیەک لە پاڵ سنوورەکەی قبوڵ ناکات.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕۆژی پـێنجشەممە لە بەردەم پەرلەمانی وڵاتەکەی ئەمەی ڕاگەیاند، پاش ڕۆژێـک لەوەی ڕووسیا دەسـتیکرد بە هێرشە ئاسمانیـیەکانی لە سوریا.

حکومەتی تورکیا کە خوازیارە بەشار ئەسەد لە دەسەڵات نەمێنێت ناڕەزایی خۆی بەرامبەر بەشداری ڕاستەوخۆی ڕووسیا لە شەڕی سوریا دەربڕیوە.

لە لایەکی دیکە ئەنجومەنی تورکمانی سوری کە لە ئۆپـۆزسیۆنی سوریایە و بارەگاکەی لە تورکیایە هەر ڕۆژی پـێـنجشەممە بەیانـنامەیەکی دەرکرد و تیایدا نووسیویەتی ڕووسیا لە هێرشە ئاسمانیـیەکانی ڕۆژی چوارشەممە شوێنەکانی لەشکری ئازادی سوریای بۆردومانکردووە و دەیان خەڵکی سیڤیلی کوشتووە کە ژمارەیەکیان تورکمان بوون.

XS
SM
MD
LG