Accessibility links

تورکیا: پـڕچەککردنی یەپەگە لەلایەن ئەمەریکاوە جێی ئەوپەڕی مەترسیـیە


وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت پـڕچەککردنی هێزەکانی یەپەگە لە لایەن ئەمەریکاوە جێی ئەوپەڕی مەترسی و داوا لە واشنتن دەکات لەو بڕیارەی پاشگەزببێتەوە.

مەولود چاوش‌ئۆغڵو ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە ئەنکەرە لەگەڵ کارڵ ئێرجاڤیک هاوتا سلۆڤینیاکەی ئەمەی ڕاگەیاند و گوتی ئەم هەنگاوەی ئەمەریکا ئەپەڕی مەترسی بۆ سەر یەکپارچەیی خاکی سوریا هەیە.

گوتیشی" ئەگەر بمانەوێت سەقامگیری بۆ سوریا بگەڕێتەوە، دەبێت لەم جۆر هەڵانە پاشگەزببینەوە."

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا دوێنێ سێشەممە ڕایگەیاند کەوا دەسـتیانکردووە بە ڕەوانەکردنی چەکی سوک و ئۆتۆمبیلی سەربازی بۆ هێزەکانی یەپەگە.

مەیجەر ئادریان ڕانکین گالۆوەی گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری گوتی لە نێو چەکەکاندا دۆشکە و کڵاشینکۆڤ هەن.

تورکیا هێزەکانی یەپەگە بە گروپێـکی تێرۆرستی ناودێردەکات و دەڵێت باڵێـکی پەکەکەن، بەڵام ئەمەریکا ئەم ئیدیعایانەی تورکیا ڕەتدەکاتەوە.

XS
SM
MD
LG