Accessibility links

کاردانەوەی تورکیا و سوریا سەبارەت بە بڕیارەکەی هاوپەیمانان بۆ دروستکردنی هێزێکی نوێی سەر سنوور لە سوریا


جێگری سەرۆک وەزیری تورکیا بەکر بۆزداج

جێگری سەرۆک وەزیری تورکیا بەکر بۆزداج وتی ئەمەریکا یاری بە ئاگر دەکات کاتێک هەوڵ دەدات هێزێکی ئاسایشی سەر سنوور دروست بکات کە کوردەکانی تێدایە.

جێی ئاماژەیە هاوپەیمانان بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند کار لەگەڵ لایەنەکانی هاوپەیمانی دەکات لە سوریادا بۆ دروستکردنی هێزێکی نوێی سەر سنوور کە لە 30 هەزار ئەندام پێکهاتوون.

هەروەها دەزگای فەڕمی ڕاگەیاندنی سوریا بڵاویکردەوە حکومەتی سوریا سەرکۆنەی بڕیارەکەی ئەمەریکای کردووە بۆ پێکهێنانی هێزێکی نوێی سەر سنوور بە هاریکاری لەگەڵ لایەنەکانی هاوپەیمانی لە باکووری سوریادا.

دەزگای هەواڵی عەرەبییەی سوریا لە سەرچاوەیەکی فەڕمی حکومەتەوە بڵاویکردەوە " ئەوەی بەڕێوبەرایەتییەکەی ئەمەریکا ئەنجامی داوە لەچوارچێوەی سیاسەتە تێکدەرانەکەیدایەتی کە دەیەوێت گرژی لە ناوچەکەدا دروست بکات." هەروەها وتیشی ئەمە بەربەست دەخاتە بەردەم هەموو هەوڵەکان بۆ چارەسەکردنی ناکۆکییەکانی ناوچەکە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG