کرێملن ڕایگەیاند مۆسکۆ لەنزیکەوە چاودێری ڕەوشەکە دەکات دوای ئەوەی تورکیا وتی بە تەنها دەست دەکات بە پلانی دامەزراندنی ناوچەی ئارام لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا.
ڕۆژی سێشەممە سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان وتی هیچ بژاردەیەکی دیکەی نیە و بە تەنها کاردەکات سەبارەت بە دامەزراندنی " ناوچەی ئارام " لە سوریادا، ئەمەش دوای ئەوەی دانوستانەکانی نێوان تورکیا و ئەمەریکا سەبارەت بەو بابەتە هیچ ئەنجامێکی بەرچاوی لێنەکەوتەوە.
وتەبێژی کرێملن دیمیتری بێسکۆڤ لە مۆسکۆ بە ڕۆژنامەنووسانی وت تورکیا مافی خۆیەتی بەرگری لە خۆی بکات بەڵام دەبێت یەکگرتوویی خاکی سوریا بپارێزێت.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز