Accessibility links

گوتەبێژی ئەنجومەنی لەشکری مەنبج: هێزەکانی تورکیا هێڵی نێوانمانیان نەبەزاندووە


گوتەبێژی ئەنجومەنی لەشکری مەنبج دەڵێت هێزی تورکی نەهاتوونەتە ناو مەنبجەوە و تەنیا لە دەرەوەی هێڵی نێوانیان هێزی گەڕۆکیان سوڕاندووەتەوە.

شەڕڤان دەرویش ئەمڕۆ دووشەممە ئەمەی بۆ دەنگی ئەمەریکا ڕاگەیاند و گوتی هێزەکانی تورکیا هێڵی نێوانمانیان نەبازاندووە و هێزەکانی ئەنجومەنی لەشکری مەنبج هێشتا لە شوێنەکانی خۆیانن. گوتیشی ئەوەی ئەمڕۆ ڕوویداوە تەنیا هێزی گەڕۆکی تورکی لە دیوی خۆیان لە باکوری ڕووباری ساجور سوڕاونەتەوە و لە دیوی ئەنجومەنی لەشکری مەنبج هێزی گەڕۆکی ئەمەریکایی لێبووە."

کۆمەڵەی سوریاش بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ ئەویش لەسەر ماڵپەڕی خۆی نووسیویەتی ئەمڕۆ جێبەجێکردنی ڕێکەوتنی نێوان ئەمەریکا و تورکیا چووەتە قۆناغی جێبەجێکردنەوە و تورکیا و ئەمەریکا بە جیا هێزی گەڕۆکی خۆیان سوڕاندووەتەوە لەسەر هێڵی نێوان گروپەکانی ئۆپـۆزسیۆنی نزیک لە تورکیا و هێزەکانی ئەنجومەنی لەشکری مەنبج.

جێی ئاماژەیە ئەمڕۆ لە میانەی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنی تورکیا هەر یەک لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا و بینالی یڵدرم سەرۆک وەزیر وەک سەرکەوتنێک بۆخۆیان باسیان لەم مەسەلەیە کرد.

XS
SM
MD
LG