Accessibility links

کۆمەڵەی سوریا: تورکیا نەوجەوانانی سوریایی چەکدار دەکات و ڕەوانەی شەڕی لیبیایان دەکات


کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت تورکیا نەوجەوانانی سوریایی خوار تەمەن 18 ساڵ چەکداردەکات و ڕەوانەی لیبیایان دەکات بۆ شەڕکردن لە دژی هێزەکانی حەفتەر.

کۆمەڵەکە ئەمڕۆ چوارشەممە لەسەر ماڵپەڕەکەی نووسیویەتی ژمارەیەکی زۆری نەوجەوان لە ئیدلیب و ناوچە گوندیـیەکانی باکوری حەلەبەوە بە ناوی کارکردن دەچن بۆ عەفرین وە تەنانەت هەندێکیان بەبێ ئاگاداری کەسوکاریان دەڕۆن. لەوێش لەلایەن گروپەکانی سەر بە تورکیاوە دەکرێنە چەکدار و ڕەوانەی لیبیا دەکرێن تاوەکو لە پاڵ حکومەتی تەرابلوس لە دژی هێزەکانی حەفتەر شەڕبکەن.

دەشڵێت هەتا ئێستا نزیکەی 150 نەوجەوانی سوریایی ڕەوانەی لیبیا کراون و زۆربەیان لە ڕێگەی گروپی سوڵتان مورادەوە بووە. نزیکەی 16 لەو نەوجەوانانە کوژراون.

ڕامی عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری کۆمەڵەکە لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی سکای نیوز عەرەبیـیە چەند نمونەک باس دەکات.

کۆمەڵەکە لە درێژەی هەواڵەکەی دەڵێت جگە لەو نەوجەوانانە، زیاتر لە 12 هەزار چەکداری دیکەی گروپەکانی سوڵتان موراد، لیوا ئەلموعتەسەم، لیوا سقور ئەلشیمال، ئەلحەمزات و سلێمان شا ڕەوانەی لیبیا کراون و هەتا ئێستا 287 چەکداریان کوژراون.

XS
SM
MD
LG