Accessibility links

لەشکری تورکیا دەڵێت ناوچەی ئارام لە قۆناغی یەکەم درێژیـیەکەی 120 کیلۆمەترە


ئاژانسی دەنگ‌وباسی فڕانس پـرێس دەڵێت سەرچاوەکان لە لەشکری تورکیاوە ئەمڕۆ دووشەممە گوتویانە لە قۆناغی یەکەمی ئەو ناوچەیەی دەیانەوێت لە باکوری سوریا دایبمەزرێنن لە 120 کیلۆمەتر پـێکدێت کە لە گرێ سپـی دەستپـێدەکات هەتا سەری کانی، وە پاشان لە قۆناغەکانی داهاتوو ناوچەکە فراونتردەکەن بۆ 440 کیلۆمەتر. بەپـێی ڕێکەوتنی نێوان ئەنکەرە و واشنتن قوڵایی ناوچەکە 32 کیلۆمەتر دەبێت.

گوتووشیانە ئاگربەستەکە لە کاتژمێر 10 شەوی پـێنجشەممە دەستیپـێکرد و شەوی سێشەممە لە کاتژمێر 10 شەو تەواو دەبێت وە ئەگەر هێزە کوردیـیەکان هەتا ئەو کاتە لەو ناوچەیە نەکشێنەوە ئەوا ئۆپەراسیۆنەکەیان دەستپـێدەکەنەوە.

هاوکاتی ئەم هەواڵە سەدان خێزان لە ناوچەی ترپە سپی ڕوو لە حەسەکە دەکەن لە ترسی شەڕ، وە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکی 4 شەرڤانی هێزەکانی سوریای دیموکراتی لە نزیک عەین عیسا کوشتووە.

XS
SM
MD
LG