Accessibility links

شەڕ و پـێکدادانی قورس لە نێوان هێزەکانی تورکیا و هێزە کوردیـیەکان لە عەفرین بەردەوامە


شەڕ و پێکدادانی قورس ئەمڕۆش دووشەممە بەردەوام بووە هاوکاتی سێهەم ڕۆژی پێشڕەوییەکانی لەشکری تورکیا و هاوپەیمانەکانی بەرەو شاری کورد نشینی عەفرین لە سوریا.

کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت ئەو شەڕانەی ئەمڕۆ ڕوویانداوە توندرین پـێکدادان بوون لەوەتای ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیا دەسـتیپـێکردووە. دەشڵێت هەدوولا توانیویانە دیل لە یەکتر بگرن.

هێرشەکانی ئانکەرە بۆسەر کورد لە سوریادا بە ئامانجی لەناوبردنی ئەو هێزە کوردیانەی سوریان کە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پشتیوانییان دەکات.

ئەم هێرشەی تورکیا بۆ سەر شاری عەفرین ناوی لێنراوە "کردەی لەشکریی چڵە زەیتوون" لە ڕۆژی شەممەوە دەستیپێکردووە و هێندەی تریش بۆتە مایەی ئاڵۆزی و خراپتربوونی زیاتری ڕەوشی سوریا، ئەمە بێ لەوەی لەوانەشە ئاڵۆزی زیاتر بخاتە نێوان تورکیا و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاوە کە هەردووکیشیان ئەندامی هاوپەیمانێتی ناتۆن.

ئانکەرە دەڵێت دەخوازێت ناوچەیەکی ئاسایشی لە قوڵایی 30 کیلۆمەتری ناو سوریادا پێکبهێنێت وەک ناوچەیەکی پاراستنی ئاسایشی لە عەفرین.

وەها بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆببێتەوە بۆ وتووێژکردن لەسەر ڕەوشی سوریا.

لە ڕاگەیاندنێکی ئەمڕۆ دووشەممەی هاوپەیمانێتی ناتۆدا هاتووە کە لە پەیوەندیدایە لەگەڵ تورکیادا سەبارەت بە پەرەسەندن و پێشهاتەکانی ئەو هێرشانەی لە سوریادا دەیکات.

XS
SM
MD
LG