Accessibility links

ئۆغڵو: تورکیا لە ئێسـتادا بە نیاز نیـیە ئۆپەراسیۆنی لەشکری لە ناو سوریا ئەنجام بدات


سەرۆک وەزیری تورکیا ڕایگەیاند لە ئێسـتادا وڵاتەکەی نیازی نیـیە ئۆپەراسۆنێـکی لەشکری لە ناو سوریا ئەنجام بدات، ئەمەش هاوکاتی ئەو ڕاپـۆرتانەی باس لەوە دەکەن تورکیا هێزی کۆکردووەتەوە بۆ چوونە ناو باکوری سوریا.

ئەحمەد داوود ئۆغلو شەوی پـێنجشەممە لە چاوپـێـکەوتنێـکدا لە کەناڵ 7 ی تورکیا گوتی " کەس چاوەڕاون نەکات سبەینی یان لە داهاتوویەکی نزیکدا تورکیا بچێتە ناو سوریاوە." گوتیشی ئەو ڕاپـۆرتانەی باس لەوە دەکەن تەنها لێکدانەوەن.

لەگەڵ ئەوەشدا گوتی " تورکیا بۆ ڕۆژێکیش چاوەڕوان ناکات ئەگەربێت و ئاسایشی ناوخۆی بکەوێتەوە بەرە مەترسیـیەوە، بەڵام بە پـێی ڕەوشەکەی ئێسـتا ئۆپەراسیۆنێـکی لەشکری یەک لایەنە لە ئارادا نیـیە."

پاشان گوتی " با میلـلەتەکەمان دڵنیا بـبێت هەرگیز کارێکی هەڵەشە ناکەین."

جێی ئاماژەیە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی تورکیا ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە باس لەوە دەکەن حکومەتی وڵاتەکەیان تاووتوێی ئۆپەراسیۆنێـکی لەشکری لە ناو سوریا دەکات بە مەبەسـتی دورخستنەوەی داعش لە سنوورەکانی و هەروەها ڕێگەگرتن لە بەرەوپـێشـچوونی هێزە کوردیـیەکان.

XS
SM
MD
LG