Accessibility links

تورکیا دەڵێت گۆڕانێـکی زۆر کەم بەسەر هەڵوێستی ئەمەریکا هاتووە لە بارەی ڕەققە و یەپەگە


وەزیری بەرگری تورکیا دەڵێت گۆڕانێـکی زۆر کەم بەسەر هەڵوێستی ئەمەریکا هاتووە لە بەرامبەر مەسەلەی ئۆپەراسیۆنی شاری ڕەققەی سوریا و ڕۆڵی هێزەکانی یەپەگە.

فکری عیشق ئەمڕۆ چوارشەممە لە چاوپـێکەوتنێـکی تەلەفیزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی NTV ی تورکی گوتیشی تورکیا سەرلەنوێ وتووێژی لەگەڵ کاربەدەسـتانی ئەمەریکا کردووەتەوە لە بارەی کشانەوەی هێزەکانی یەپەکە لە شاری مەنبجی سوریا. جەختی لەوەش کرد تورکیا بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ ئەم مەبەستە.

ئەم لێدوانەی وەزیری بەرگری تورکیا پاش ئەوە دەێت کە هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایانگەیاند بۆ یەکەم جار بە پاڵپشـتی هێزی ئاسمانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا چەند گوندێـکی ژێر دەسـتی داعشیان لە پارێزگای دێر ئەلزور ڕزگارکردووە.

دژوار خەبات فەرماندە لە هێزەکانی سوریای دیموکرات بۆ ئاژانسی دەنگ‌وباسی فڕانس پـرێسی ڕاگەیاند لە ئۆپەراسیۆنێـکدا ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو 15 گوندیان لە پارێزگای دێر ئەلزور ڕزگارکردووە کە نزیکن لە شاری ڕەققەوە. گوتیشی ئامانجیان بڕینی هەموو ڕێگەکانی داعشە بەرەو شاری ڕەققە.

هەروەها ئەبو خەولە فەرماندەی هێزەکانی ئەنجومەنی لەشکری دێر ئەلزور کە نزیکەی 1700 چەکداری عەرەبی هەیە، ئەویش پـشتڕاستی کردەوە ژمارەیەک گوند لە دێر ئەلزور ڕزگارکراون و گوتی هێرشەکە جێی سەرسوڕمانێـکی گەورە بوو. باسی لەوەش کرد هێرشی زیاتری لەو جۆرە لە دێر ئەلزور بەڕێوەیە.

XS
SM
MD
LG