تورکیا لە رۆژی چوارشەممە هۆشداری دا لە دەرئەنجامێکی مەترسیدار پاش ئەوەی هێزەکانی حکومەت هاتنە ناو عەفرین بۆ یارمەتیدانی شەڕڤانانی کورد بۆ پەرچدانەوەی هێرشەکەی تورکیا.
گەیشتنی ئەو هێزانە دەرگا بە واڵایی دەهێڵێتەوە بۆ پەرەپێدانی ئەو گرژی و ئاڵۆزیەی کە لە گۆرەپانی بەرەی باکوری سوریادا لە ئارادایە کە لەوێدا هێزەکانی تورکیا، ئۆپۆزسۆنی سوریا، لەشکری سوریا، میلیشیاکانی سەر بە ئێران کە پاڵپشتی دیمەشق دەکەن، هێزە کوردیـیەکان، هێزەکانی ڕووسیا و ئەمەریکا، هەموو لە کێبڕکێدان.
یەکینەکانی پاراستنی گەل یەپەگە دەڵێن فڕۆکەکانی تورکیا لە رۆژی چوارشەممە شارۆچکەیەکیان لە عەفرین بۆمبارانکرد.
ئیبراهیم کاڵن وتەبێژی سەرۆکی تورکیا لە رۆژی چوارشەممە وتی هێزەکانی سەر بە ئەسەد پاشەکەشیان کردووە، وتیشی هەر هەنگاوێک لە لایەن ڕژێم و یاخود هەر لایەنێکی تر بەم ئاڕاستەدا دەرئەنجامێکی مەترسیناکی لێ دەکەوێتەوە، بەڵام کاربەدەستان یەپەگە و فەرماندە لەشکریەکانی سەر بە ئەسەد نکۆڵیان لەوە کرد و بە درۆیان خستەوە.