Accessibility links

سەرۆکی تورکیا دەڵێت هێزەکانی سەر بە حکومەتی سوریا ناچارکراون لە عەفرین بکشێنەوە


سەرۆکی تورکیا دەڵێت هێزەکانی وڵاتەکەی تۆپـبارانی ئەو هێزەی سەر بە حکومەتی سوریایان کردووە کە ئەمڕۆ سێشەممە چوونە ناو عەفرینەوە و ناچاریان کردوون بکشێنەوە.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە ئەنکەرە لەگەڵ جۆرجی ئیڤانۆڤ سەرۆکی مەکەدۆنیا گوتیشی هێزەکە کۆمەڵێک تێرۆرست بوون کە سەربەخۆیانە بە12 ئۆتۆمبیل هاتبوون. پاشان گوتی تورکیا لە داهاتوودا ڕێگە بە هەنگاوی لەو جۆرە نادات و ئەگەر دووبارببێتەوە ئەوا ئەوانەی پـێی‌هەڵدەستن باجێکی گەورە دەدەن.

جەختی لەوەش کرد دوێنێ دووشەممە کاتێک پەیوەندی تەلەفونی لەگەڵ هەریەک لە ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی ڕووسیا و حەسەن ڕوحانی سەرۆکی ئێران کردبوو لەم بارەیەوە لەگەڵیان ڕێکەوتووە.

XS
SM
MD
LG