عه‌بدوڵڵا گول سه‌رۆکی تورکیا گوتی وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیـیه هێزی ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌که ده‌ستوربداته سوریا و له هه‌مان کاتیشـدا جه‌ختی کرده‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی ڕژێمی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د ناتوانێت له ڕێگای به‌کارهێنانی توندوتیژیـیه‌وه له دژی خه‌ڵکه‌که‌ی به‌ده‌وامبێت.
ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه له تونس و له میانه‌ی کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ مونسف ئه‌لمه‌رزوقی سه‌رۆکی تونس عه‌بدوڵڵا گول گوتی تورکیا له دژی ئه‌و ده‌سـتێوه‌ردانه‌یه، چونکه بۆی هه‌یه بقۆزرێته‌وه.
سه‌رۆکی تونسیش لای خۆیه‌وه گوتی وڵاته‌که‌ی ئه‌ویش له دژی هه‌ر ده‌سـتێوه‌ردانێـکی نا عه‌ره‌بیـیه له سوریا. گوتیشی ئه‌و خوازیاره له نێو هه‌ر هێزێـکی ڕاگرتنی ئاشتی عه‌ره‌بیدا که بۆ سوریا ڕه‌وانه‌بکرێت وڵاته‌که‌ی به‌شداری بکات.
جێی ئاماژه پـێـکردنه گول به سه‌ردانێـکی سێ ڕۆژی له تونسه له چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی تورکیا ده‌یدات بۆ پـته‌وکردنی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌که له پاش ڕاپه‌ڕینه‌کانی به‌هاری عه‌ره‌بدا.