تورکیا ده‌ڵێت نه‌بوونی هاوده‌نگیـیه‌کی گشـتی نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌باره‌ت به سوریا، حکومه‌تی ئه‌و وڵاته به‌هێزده‌کاته‌وه و به‌وه‌ش سه‌رکوتکردنه‌کانی به‌رده‌وام‌ده‌بن که هه‌تا ئێسـتا بوونه‌ته مایه‌ی کوژرانی هه‌زاران که‌س.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵو گوتی ڕێژه‌ی کوشـتنکاریـیه‌کان له سوریا وه‌ک ئه‌وه‌ی به‌ڵقانی سـاڵانی نه‌وه‌ده‌کان وایه و هه‌روه‌ها ڕه‌فتاره‌کانی حکومه‌تی سوریا وه‌کو تاوانی دژی مرۆڤایه‌تین.
به‌ڕێز ئۆغڵو ئه‌مڕۆ شه‌ممه له میانه‌ی کۆنفرانسێـکی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شـدا له‌گه‌ڵ هاوتا ئیتاڵیـیه‌که‌ی جۆلیۆ تێرتسی ئه‌م تێبینیـیانه‌ی دا که هه‌ردوو وه‌زیر ڕه‌خنه‌یان له سوریا گرت سه‌باره‌ت به ڕێـگه‌گرتن له کاروانێـکی کۆمه‌کی خاچی سوور بۆ ناوچه به شه‌ڕ وه‌ێرانبووه‌کانی شـاری حومس.