Accessibility links

تورکیا، لە باکوری سوریا هێرش دەکاتە سەر کوردەکان


شەڕەڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل

ئەردۆغان بەردەوام هوشداری داوە کە کردارەکانی لە سنوری لە گەڵ سوریا زیاتر دەکات بۆ ئەوەی وەک خۆی دەڵێت "تێرۆر" پاک بکاتەوە.

یەکشەمە لەشکری تورکیا لە خۆرهەڵاتی ڕوباری فورات هێرشی بۆ سەر کوردەکان برد.

ئاژانسی هەواڵنێری فەرمی تورکیا ئانادۆلوو گوتی کە هیرشەکانی تۆپخانە سەنگەری یەکینەکانی پاراستنی گەل، ی پ گ، لە زۆرمۆقار کردە ئامانج، وەک ئاسۆشێتێدپرێس ڕاپۆرتی کرد.

ئەو گوندە هەڵکەوتوو لە باکوری حەلەب لە نزیک روباری فوراتە شوێنێک هێزەکانی ئوپوزسیۆنی سوریا ئەوانەی تورکیا پشتیوانیانە، لە گەڵ هێزەکانی پاراستنی گەل لێکیان جیادەکاتەوە.

ڕێکخراوی چاودێری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە سوریا و ئاژانسی پەیامنێری هاوار ڕاپۆرتی ئەو تۆپبارانەیان کرد و دەڵێن تۆپخانەی تورکیا گوندەکانی دیکەشی لە خۆرهەڵاتی ڕوباری فورات خستۆتە بەر هێرش. ئاژانسی هاوار دەڵێت هیچ ڕاپۆرتێک سەبارەت بە زیانەکانی گیانی نیە.

ڕێکخراوی چاودێری بۆ مافەکانی مرۆڤ گوتی تۆپبارانی گوندەکانی نزیک کۆبانی، واتا شوێنێکی بەهێزی شەرەڤانانی کورد، لە دەمێکدا دێت کە ئەو شەڕەڤانانە بە دوای هەڕەشەکانی تورکیا لە ئامادەباشیدا بوون.

ئەمەریکا پشتیوانی لە شەڕەڤانانی کورد دەکات ئەوانەی لە سوریا لە گەڵ داعش بەشەرهاتن. ئەو پشتیوانیە بۆتە هۆی ئەوەی لە نێوان ئەمەریکا و تورکیادا جیاوازی دروست بێت.

XS
SM
MD
LG