Accessibility links

ڕۆیتێرز: تورکیا چەک بۆ سەرهەڵداوانی سوریا دابیندەکات


چەکدارانی ئوپوزسیۆنی سوریا کە تورکیا پشتیوانیان دەکات
چەکدارانی ئوپوزسیۆنی سوریا کە تورکیا پشتیوانیان دەکات

سەرچاوەیەکی پەیوەندیدار بە لەشکری سوریا بە ڕۆیتێرزی گوتوە کە ئەو لەشکرە هێرشەکانی خۆی لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا زیاتر دەکات.

کاربەدەستانی باڵای ئوپوزسیۆنی سوریا رایانگەیاند کە تورکیا بە مەبەستی بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی جێی پشتیوانی ڕووسیا، چەک بۆ سەرهەڵداوانی سوریا دابین دەکات.

ڕۆیتێرز، شەمە بە گوتەی فەرماندەی هێزەکانی ئوپوزسیۆنی بەشار ئەسەد نووسی کە تورکیا ئامادەیی بۆ پاراستنی کارتێکردنی خۆی لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا ڕاگەیاندووە.

لە ئەو ڕاپۆرتەدا بە چەک و چۆڵی نێردراو و ئوتوموبیلی زرێپۆش، سەکۆی موشەکی گراد، موشەکەکانی دژە تانک و موشەکەکانی تاو ئاماژە کراوە.

کەسێکی ئاگادار و یەکێک لە سەرهەڵداوان رایگەیاندووە کە کاروانێكی لەشکری تورکیا بە شەو چۆتە پێگەیەک لە باکوری حەمە لە نزیک 'جبل الزاویە' لە ناوچەی باشوری ئەدلب.

تورکیا هێشتا بەرامبەر بە ئەم هەواڵە کاردانەوەی نیشان نەداوە.

هەروەها ناجی موستەفا، گوتەبێژی بەرەی ئازادیخوازی نیشتمانی کە لە ژێر پشتیوانی تورکیا دایە، سەبارەت بە دابینکردنی ئەو کەرەسە و چەکانە هەڵوێستی ڕانەگەیاندووە.

ڕۆیتێرز ڕاپۆرتی کردوە کە سەرچاوەیەکی زانیاری ڕۆژئاوا ئیدعا دەکات واشنگتن بۆ ئوپوزسیۆنی ژێر پشتیوانی تورکیا چرای سەوزی نیشانداوە تا لە موشەکەکانی 'تاو' کەڵک وەربگرێت.

گرووپەکانی ئوپوزسیۆن سوریا لە ئەمدواییانەدا ئیدعایان دەکرد کە حکومەت لە ماوەی هێرش بۆ سەر سەنگەرەکانی ئوپوزسیۆن لە هەریمی ئیدلب لە ١٩ی مانگی ٥ی زاینی لە چەکەکانی کیمیایی کەڵک وەرگرت.

XS
SM
MD
LG