Accessibility links

وەزیری دەرەوەی تورکیا: تورکیا حەز بە بوونی کێشە ناکات لەگەڵ ئەمەریکادا


وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوش ئۆغلۆ
وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوش ئۆغلۆ

وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوش ئۆغلۆ وتی وڵاتەکەی حەز بە بوونی کێشە ناکات لەگەڵ ئەمەریکادا و دوو وڵاتەکەی ئەندام لە هاوپەیمانێتی ناتۆ دەتوانن بە ئاسانی بەسەر ناکۆکیەکانی نێوانیاندا زاڵ ببن بەڵام نەک لە چوارچێوەی پەیڕەویی ئێستای ئەمەریکادا.

جێی ئاماژەیە دوای ئەوەی ئەمەریکا داوای لە تورکیا کرد قەشە ئەمەریکییەکە ئازاد بکات و تورکیاش داواکەی ڕەت کردەوە، ئەمەریکا سزای سەپاند بەسەر دوو وەزیری باڵای تورکیادا و سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ فەرمانی دەرکرد بە زیادکردنی گومرگ لەسەر ئاسن و ئەلەمنیۆمی تورکی، ئەم ڕێوشوێنانەی ئەمەریکا تورکیای تووڕە کرد و لە ئەنجامدا تورکیاش بە هەمان شێوە گومرگی لەسەر هەندێک کەلوپەلی ئەمەریکی زیاد کرد.

چاوش ئۆغلۆ وتی " دەتوانین زۆر بە ئاسانی کێشەکان لەگەڵ ئەمەریکادا چارەسەر بکەین، بەڵام نەک بەم پەیڕەوییەی ئێستای ئەمەریکا."

وەزیی خەزێنەی ئەمەریکا ستیڤن منوچن لە ماوەی ڕابردوودا وتی ئەمەریکا ئامادەیە سزای زیاتر بسەپێنێت بەسەر تورکیادا ئەگەر ئەنقەرە قەشە ئەمەریکییەکە ئاندرو برانسن ئازاد نەکات.

ناکۆکییەکانی نێوان ئەمەریکا و تورکیا بەهۆی دۆسییەی برانسن و کێشەکانی دیکەیانەوە بووە هۆی دابەزینی نرخی لیرەی تورکی بە ڕێژەی لە سەدا 40 لەمساڵدا. وەبەرهێنەرەکانیش هەست بە نیگەرانی دەکەن لەسەر دەسەڵاتەکانی ئەردۆگان بەسەر سیاسەتی پارەی کاشدا.

XS
SM
MD
LG