Accessibility links

هەردوو وەزیری بەرگری تورکیا و عەرەبستانی سعودی پەیوەندیـیەکی تەلەفونی ئەنجام دەدەن

  • VOA News

ئاژانسی ئانادۆڵۆی فەرمی تورکیا دەڵێت فیکری عیشق وەزیری بەرگری وڵاتەکەیان پەیوەندیـیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوتا سعودیـیەکەی شازادە محەمەد بن سەلمان ئەنجامداوە.

هاوکات ئاژانسی دەنگ‌وباسی فەرمی شانشینی عەرەبستانی سعودیـیە ئەویش هەواڵەکەی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی هەردوو وەزیر باسیان لە پەیوەندیـیە دووقۆڵیـیەکانی نێوان وڵاتەکانیان کردووە و بە تایبەتی لە بوارەکانی بەرگری.

هەردوو ئاژانسی هەواڵەکە هیچ لەوە زیاتریان لە بارەی پەیوەندیـیەکەوە ڕانەگەیاند.

ئەم پەیوەندیـیە پاش ئەوە دێت کە تورکیا پـێنجەمین کاروانی هێزەکانی خۆی بۆ قەتەر ڕەوانەکرد.

تورکیا زۆر لە دژی ئەو سزایانەیە کە هەریەک لە عەرەبستانی سعودیـیە و ئیمارات و بەحرەین و میسر بەسەر قەتەریان سەپاندووە.

ئەم چوار وڵاتە عەرەبیـیە دەڵێن دۆحە پشـتیوانی لە تێرۆرزم دەکات و هەتا دەسـتبەرداری گروپە تێرۆرستیـیەکان نەبێت پەیوەندیـیەکانی لەگەڵدا ئاسایی ناکەنەوە.

لە لایەکی دیکە هەر ئەمڕۆ پـێنجشەممە بن عەلی یڵدرم سەرۆک وەزیری تورکیا لە ئەنکەرە لەگەڵ شێخ ئەحمەد بن جاسم بن محەمەد ئال ثانی وەزیری ئابوری و بازرگانی قەتەر کۆبووەوە.

بەپـێی ئاژانسی ئانادۆڵۆ بۆ ماوەی کاژمێر و نیوێـک لە پشت دەرگای داخراوەوە کۆبوونەوەکەیان ئەنجامدابوو.

XS
SM
MD
LG