Accessibility links

تورکیا مەخابنی خۆی دەردەبڕێت لە بەرامبەر ڕاگرتنی دراما تورکیـیەکان لە mbc ی سعودیـیە


وەزیری ڕۆشنبیری تورکیا مەخابنی خۆی دەربڕی لە بەرامبەر ڕاگرتنی پـێشاندانی دراما تورکیـیەکان لە کۆمەڵە کەناڵەکانی mbc ی سعودیـیە، دەڵێت ئەمە بڕیارێکی سیاسیـیە.

میدیاکانی تورکیا ئەمڕۆ چوارشەممە لە زاری نوعمان قورتولموش بڵاویانکردووەتەوە کە گوتویەتی" ناکرێت دوو سێ کەسی سیاسی لەسەر مێزێک دابنیشن و بڕیار بدەن خەڵکی چی ببینێت، ئەو سەردەمە لە مێژەوە بەسەرچووە."

کۆمەڵە کەناڵەکانی mbc لە 1 ی مانگی سێی ئەمساڵەوە پـیشاندانی هەموو دراما تورکیـیەکانی ڕاگرت، ئەمەش لە نێوەندی تێکچوونی پەیوەندیـیەکانی نێوان تورکیا و ژمارەیەک لە وڵاتانی کەنداو.

مازن حایک گوتەبێژی mbc بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی فڕانس پـرێسی گوت هەوڵ دەدەن لە بری ئەو دراما تورکیانە درامای عەرەبی ئاست بەرز پـیشان بدەن کە ڕەنگدانەوەی داب‌ونەریتی خەڵکی ناوچەکەی تیادابێت.

XS
SM
MD
LG