Accessibility links

وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی سعودیە دەکات


وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوش ئۆغلۆ بەمەبەستی ئەنجامدانی گفتوگۆ بە سەردانێک گەیشتە سعودیە، ئەمەش لە یەکەمین سەردانی لەوجۆرەدا دوای کوژرانی ڕۆژنامەنووسی سعودی جەمال خاشقچی لە کونسوڵخانەی سعودیە لە ئیستەنبوڵ.

ئەم سەردانەش لەکاتێکدا دێت تورکیا هەوڵ دەدات ڕکابەرییەکانی لەگەڵ هەریەک لە سعودیە و میسڕدا هێور بکاتەوە.

وەزیری دەرەوەی تورکیا لە تویتێکدا نوسیویەتی " ئێمە لە سعودیەین لەپێناو ئەوەی تاوتوێی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوانمان و بابەتەکانی پەیوەست بە ناوچەکەمانەوە بکەین، لەسەروو هەمووشیانەوە دوژمنکارییەکانی سەر ئۆرشەلیم و ڕاوەدوونانی گەلی فەڵەستینی."

لە دوای کوژرانی جەماڵ خاشقچیەوە پەیوەندییەکانی نێوان سعودیە و تورکیا بەشێوەکی بەرچاو تێکچوون، لەو کاتەدا سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان وتی فەرمانی کوشتنی خاشقچی لە بەرپرسانی باڵای سعودیەوە دەرچووە.

بەڵام تورکیا دەیەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ سعودییەدا باش بکاتەوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی وەکو هاوبەشێکی بازرگانی گرنگ سەیری دەکات.

ڕۆژی سێشەممەش ئەردۆگان بە تەلەفون قسەی لەگەڵ پاشای سعودیەدا کرد، بەڵام وردەکاریی پەیوەندییە تەلەفونییەکە ئاشکرا نەکرا.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG