Accessibility links

کەیسی داوای تورکیا بۆ ڕادەستکردنی ساڵح موسلیم لە چیک دادەخرێت


دادوەری چیک ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند کەیسی داوای تورکیا بۆ ڕادەستکردنی ساڵح موسلیم هاوسەرۆکی پـێشووی پەیەدەی داخست و چیتر ئەم پـرسە پەیوەندی بە وڵاتەکەیانەوە نابێت.

میرۆسلاڤ کروتینا پارێزەری ساڵح موسلیم بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی وڵاتەکەی CTK گوت ستیپانکا زینکلۆڤا گوتەبێژی داواکاری گشتی چیک گوتویەتی ڕێوشوێنە یاسایـیەکانی پەیوەست بە کەیسی ڕادەستکردنی ساڵح موسلیم کۆتاییان پـێهێنراوە، چونکە ناوبراو چیتر لەسەر خاکی کۆماری چیک نیـیە.

جێی ئاماژەیە لە 24 ی مانگی دوو ساڵح موسلیم لە براگ دەسـتگیرکرا لەو کاتەی بۆ کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتی بانگهێشتکرابوو، ئەمەش لەسەر داوای دەسەڵاتدارانی تورکیا کە تۆمەتباری دەکەن بە تەقینەوەکەی مانگی دووی ساڵی 2016، ئەوەی بەهۆیەوە 29 کەس کوژران. پاش سێ ڕۆژ لە دەستگیرکردنەکە دادگا فەرمانی ئازادکردنی دا بەو مەرجەی لە نێو خاکی یەکێتی ئەوروپا بمێنێتەوە و کەی دادگا داوای ئامادەکردنی لێکرد لەوێ بێت.

ساڵح موسلیم لای خۆیەوە بە توندی ئەو تۆمەتەی ئەنکەرە ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت هۆکاری سیاسی لە پشت ئەم داوایەوەیە.

XS
SM
MD
LG